AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

١٥ ئایار ٢٠٢٣

٤:٤١:٤٨ د.ن
1365943

پارتەکانی لایەنگری ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا پێشەنگن

دوابەدوای ژماردنی دەنگەکان لە 86%ی سندوقەکانی دەنگدان، لایەنەکانی پشتیوانی ئەردۆغان توانیان 50.49%ی دەنگەکان بەدەست بهێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ پارتی داد و گەشەپێدان، کۆماری گەلی تورکیا، بزوتنەوەی نەتەوەیی و پارتی چاک، بە ڕیز لە فۆرماتی تاکەکەسی و هاوپەیمانیدا زۆرترین دەنگی گەلی تورکیایان بەدەست هێناوە.

هەروەها بەپێی ژماردنی دەنگەکان، هاوپەیمانیی میللەت (پارتەکانی پشتیوانی کەمال کلیچدارئۆغڵو) 34.55%ی دەنگی جەماوەریان بەدەست هێناوە.

هاوپەیمانیی کار و ئازادی (پارتە کوردییەکان) 9.58% و هاوپەیمانیی ئاتا نزیکەی 2%ی دەنگی جەماوەری تورکیایان بەدەست هێناوە.

لە هەڵبژاردنەکانی خولی ٢٨ی پەرلەمانی تورکیادا، ٨٦.٥٥%ی کەسانی خاوەنی مەرجی دەنگدان لە تورکیا چوونەتە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.

342/