AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

١٥ ئایار ٢٠٢٣

٤:٣٩:٥٣ د.ن
1365941

دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا؛ ئەردۆغان 52%، کلیچدارئۆغڵو 42%

بەپێی دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا کە وردە وردە ڕادەگەیەنرێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 52% و کەمال کلیچدارئۆغڵو 42%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیادا، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆکی ئێستای تورکیا لە ململانێیەکی سەختدایە لەگەڵ «کەمال کلیچدارئۆغڵو»، بەڵام ئەوە سێیەم کاندیدی هەڵبژاردنەکە، واتە «سینان ئۆغان»ـە کە بە بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی کەمی دەنگەکان، ڕەنگە سەرۆکی داهاتووی تورکیا دیاری بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن تورک، بەپێی ئامارە فەرمییەکان و بە پشتبەستن بە 49.3%ی سندوقە هەژمارکراوەکان، ئەردۆغان 52.1% و کلیچدارئۆغڵو 42% و ئۆغان 5.3%ی بەدەستهێناوە.

ئەمەش لە هەلومەرجێکدایە کە کلیچدارئۆغڵو لە پەیامێکدا بانگەشەی کردووە کە لە هەڵبژاردنەکاندا پێشەنگە.

هەروەها "مەنسوور یاواش" سەرۆکی شارەوانیی ئەنقەرە و "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو" سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمۆڵیش بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستیاندایە، کلیچدارئۆغڵو پێشەنگی هەڵبژاردنە و سەرۆکی داهاتووی تورکیایە.

هاوکات پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەردۆغان ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵیان بە فێڵکردن لە بڵاوکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تۆمەتبار کردووە.

لە کۆتایی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە کەمال کلیچدارئۆغڵو مەودای خۆی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کەم دەکاتەوە.

342/