AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٨ ئایار ٢٠٢٣

١١:٤٥:٣٠ ب.ن
1363846

تاڵەبانی:گەشبینین لەماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان بکرێت

«قوباد تاڵەبانی» جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاندووە: کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان زیانیان بە پێگەی هەرێم گەیاندووە، بەڵام گەشبینین لەماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیران، «قوباد تاڵەبانی» جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: ئێمە وەک یەکێتی لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن بەم زووانە بکرێت و هەموو هەوڵێکیشمان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد و دادپەروەرانە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەبچێت بۆئەوەی متمانەی هاوڵاتییان بە هەڵبژاردن و دامەزراوەکان بەهێزتر ببێت.

جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی رابردودا کۆبونەوەکان لەگەڵ لایەنەکان ئەرێنی بوون و تەنها هەندێک خاڵی ناکۆکی لەسەر پرسی کورسیی کۆتاکان ماوە کە ئەوانیش قابیلی چارەسەرکردنن و گەشبینین لەماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی بکرێت.

سەبارەت بە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: ئەم کێشانە زیانیان بە پێگەی هەرێم گەیاندووە، هەربۆیە ئێمە وەک یەکێتی پێشتریش رامانگەیاندوە، ئامادەین بۆ هەرجۆرە دەستپێشخەرییەک.

وتیشی: لە ئێستادا هەندێک هەوڵ هەیە و گەشبینین لە داهاتویەکی نزیکدا بە ئاڕاستەی چارەسەریی هەنگاو بنێین و بتوانین بەسەر بەشێکی زۆری کێشەکاندا زاڵ ببین.

تاڵەبانی باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداشی کردو وتی: ئێمە دەمانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بەشێوەیەکی ریشەیی و بۆ ماوەی درێژخایەن چارەسەر بکەین، ئەگەر بتوانین کێشەکانی ناوخۆمان له هەرێم چارەسەر بکەین، بە یەکگرتویی و یەکڕیزییەوە باشترو ئاسانتر دەتوانین کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بە جۆرێک چارەسەر بکەین کە لە بەرژەوەندیی هەردولادابێت.

342/