AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٨ ئایار ٢٠٢٣

١١:٤٣:٣٤ ب.ن
1363844

هۆشداری دانی جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بەو گرژییەی کە ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارس دروستیان کردووە

جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هۆشداریی بە ئەمریکییەکان دا: تەنانەت بە لاچاویشەوە سەیری کەشتییەکانی ئێران لە کەنداوی فارس بکەن، بەتوندی ھەڵس و کەوت دەکەین.

بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەوەی دەر خستووە کە بە هۆشداری دانی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، پاپۆڕێکی جەنگیی ئەمریکی چلۆن دەستبەجێ لە ئاوەکانی سەرزەوینی ئێران لە کەنداوی فارس ھەڵدێ و بە جەختکردنەوەی پیاوە ئازاکانی ھێزی دەریایی سپا، کارگێڕانی کەشتییە ئەمریکییەکە بە زمانی فارسی قسە دەکەن.

سەرداری دەریاداری پاسدار «عەلی فەدەوی» جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران، وتی: ئەگەر شەیتانی گەورەو دەست و پێوەندە چەپەڵانەی کە لەگەڵی دان تەنانەت بە لاچاوەوە سەیری کەشتییەکی ئێران بکەن، وەھا بە توندی لەگەڵ هەموو تواناو مسۆگەرات و کەشتییەکانیان دەجوڵێینەوە کە بەناچاری دان بەوەدا بنێن کە ھیچیان پێ ناکرێ، وەک چۆن گەلێک جار ئەوە ڕووی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەردار فەدەوی» ئەمڕۆ یەکشەممە وتیشی: ئەمریکییەکان و هەموو ئەوانەی کە ٤٤ ساڵ دوژمنایەتیی شۆڕشی ئیسلامیان کردووەو هەموو هەوڵێکیان لە دژی شۆڕشی ئیسلامی بەکارھێناوە خۆ ھەر دەبوو جارێک سەرکەون، کەچی تەنانەت یەک سەرکەوتنیشیان بەدەست نەهێناوە و دوژمنان بۆخۆیان دانیان بەوەدا ناوە کە لەم ماوەیەدا ئەوەی کردوویانە جارێکیش سەرکەوتنی بۆ مسۆگەر نەکردوون.

جێگری فەرماندەی سپای پاسداران هەروەها وتیشی: وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کە بەرپرسە لە جێبەجێکردنی شەڕە ئابووری و کولتوورییەکانی دژی ئێران، ڕایگەیاندووە کە، لە ٤٤ ساڵی ڕابردوودا هەرچییەکمان کرد، یەک سەرکەوتنمان بەدەست نەهێنا.

سەردار فەدەوی وتیشی: لە ڕابردوودا زۆرێک لە بەرپرسانی شەیتانی گەورە دانیان بەو شکستانەدا ناوە و کاتێکیش کە دوژمن بۆ خۆی دان بە شکست دا دەنێت دیارە ئێمەش سوورترو مکوڕتر دەبین.

342/