AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٥ ئایار ٢٠٢٣

٧:١٠:٠٥ د.ن
1362977

خۆپیشاندان لە نیویۆرک دژی کوژرانی ڕەشپێستێکی دیکە لەناو میترۆدا

خۆپیشاندان لە شاری نیویۆرک دژی کوژرانی ڕەشپێستێکی دیکە لەناو میترۆی ئەم شارەی ئەمریکادا بەرپاکرا.

پیاوێکی سپی پێستی مارێنزی ئەمریکی، کەسێکی ڕەشپێستی بێ ماڵ و حاڵ بە ناوی «جۆردەن نیلی»ی بە بەرچاوی سەرنشینەکانی دیکەدا خنکاند.

کۆمەڵێک لە خەڵکی نیویۆرک بە ھەڵدانی دروشمی ناڕەزایەتی کوژرانی «جۆردەن نیلی»یان شەرمەزار کردو  بە بەرزکردنەوەی پارچەنووس داوای ڕەچاوکرانی دادپەروەرییان کرد لەم پەیوەندییەدا.

خۆپیشاندەرانی شاری نیویۆرک ڕایانگەیاند، ئەم ڕووداوە مردنی «جۆرج فلۆید»یان بیردەخاتەوە کە هاوشێوەی «جۆردەن نیلی» بەهۆی خنکاندنەوە گیانی لەدەست دا.

٢٥ی مانگی مای ٢٠٢٠ «دێرێک شۆڤین» پۆلیسی مینیاپۆلیس بۆ ماوەی نزیکەی ١٠ خولەک ئەژنۆی لە سەر ملی «جۆرج فلۆید» دانا ھەتا خنکاندی، بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەم تاوانە دڕندانەیە بووە هۆی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان دژی ڕەگەزپەرستی و دڕندایەتیی پۆلیس لە سەرانسەری ئەمریکا.

342/