AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
پێنجشەممە

٤ ئایار ٢٠٢٣

١:١٨:٠٧ د.ن
1362691

جەختی ڕەئیسی لەسەر هاوکاریی موسڵمانان بۆ سەندنەوەی مافی پێشێلکراوی فەلەستینییەکان

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی رایگەیاند،موسڵمانان دەبێت هەموو تواناکان بەکاربهێنن بۆ سەندنەوەی مافی پێشێلکراوی فەلەستین و ڕزگارکردنی قودسی پیرۆز.

بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  «سەیید ئیبراهیم رەئیسی» لە درێژەی گەشتە فەرمییە دوو ڕۆژەکەی  بۆ سوریا ، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆبوونەوەگەلێکی جیاجیادا لەگەڵ کۆمەڵێک لە سەرکردە و فەرماندەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی و زانایانی فەلەستینی، وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەمەی کە پرسی فەلەستین و ڕزگاریی قودس گرنگترین پرسی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلامە کە نابێت لەبیر بچێتەوە، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە پرسی فەلەستین وەک ئەوبەرایەتییەک لە سیاسەتەکانی دەرەوەی خۆیدا پێ و شوێن دەگرێت و لەو باوەڕەداین کە کە هەموو هاوکێشەکانی جیهانی ئیسلام لە دوای ئەم بابەتە دەبێ لێک بدرێنەوە.

سەرۆکی کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە  ئەمڕۆکە ئەوە سەلمێندراوە کە خۆڕاگری تاکە ڕێگایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئیسرائیل و بەرەوپێشبردنی جیهانی ئیسلام، تیشکی خستەسەر شکستی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی لە جیهانی ئیسلامداو ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی تر یەکێتی و یەکگرتوویی هێزەکانی بەرخۆدان و ناوچەکە و جیهانی ئیسلام، بۆ خێراکردنەوەی ڕەوتی شکست ھێنانی رژێمی زایۆنی و ڕزگاریی قودسی پیرۆزو دەستەڵاتی فەلەستینییەکان بەسەر چارەنووسی خۆیاندا پێویستە.

ڕەئیسی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمڕۆ دەستپێشخەری لە دەستی موجاهدین و خەباتکارانی فەلەستینییە لە مەیداندا، نەک لە پشت مێزەکانی دانوستان، وتیشی: تاکە چارەسەر بۆ فەلەستین دەستەڵاتی گرتنی دەوڵەتێکە لەسەر بنەمای ئیرادەی فەلەستینییەکان و دیارە ئەگەر ڕۆژئاواییەکانیش بانگەشەی دیموکراسی دەکەن، دەبێ بگەڕێنەوە بۆ دەنگی جەماوەری فەلەستین و پابەند بن بە ئەنجامەکەی.

پێش وتاری سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، «زیاد نەخخالە» ئەمینداری گشتیی جیهادی ئیسلامی و هەروەها بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس و مەکتەبی سیاسیی بەرەی ڕۆژهەڵات ڕاوبۆچوونی خۆیانیان دەربڕی.

342/