AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢ ئایار ٢٠٢٣

٨:١٤:٥٩ د.ن
1362099

دەمیرتاش ، ئەردوغان بە دز ناودێر دەکات

ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان لە توییتێکدا بە بۆنەی نزیک بوونەوەی کاتی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بە شێوەیەکی پاڵەکیانە ھێرشێکی توند دەکاتە سەر «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» و وەک دز ناودێری دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی گەلان(ھەدەپە)، «سەلاحەدین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان کە لە ئێستادا لە بەندیخانەی ئەدرنە بەسەر دەبات ، ھاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوەی کاتی ھەڵبژاردن لە تورکیا ،وەک ھاودەنگییەک لەگەڵ خەنیمەکانی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا، لە توییتێکدا سەرۆکی پارتی دەستەڵاتداری پارتی دادوگەشە وەک «دز» ناو دەبات.

«دەمیرتاش» لەم توییتەی دا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ھەڵدەکوتێتە سەر ئەردوغان و دەڵێت: کرێکاران‌ و خانەنشینەکان لەو دەنگدانانەدا کە بڕیارە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەبچێت، بەدەنگ نەدانیان بە «دزەکە»، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکەن.

«دەمیرتاش» لەو توییتەی دا کە لەلایەن پارێزەرەکانیەوە بڵاو کراوەتەوە، بەبۆنەی 1ی ئایار، ڕۆژی کرێکارو هاوپشتیی خۆی بۆ چینی کرێکاری وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە، کرێکارو خانەنشینان یەکەمجار لەسندوقی دەنگدان لێپرسینەوە لەدزو دەستدرێژیکاران دەکەن، بەمەش کۆتایی بەهێزی تاڵانکردن دێت.

هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە، کرێکاران‌ و خانەنشینان بەردەوام دەبن لەخەبات و، مافەکانیان لەحکومەتی نوێ دا بەدەست دەهێنن.

342/