AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

٢٣ نیسان ٢٠٢٣

٦:٣٨:٠٢ د.ن
1359937

سەرۆکی بەڕازیل بانگهێشتەکەی زێلێنسکیی ڕەتکردەوە

سەرۆکی بەڕازیل ئامادە نەبوو بانگهێشتی حکومەتی ئۆکرانیا بۆ سەردانی ئەم وڵاتە قبوڵ بکات.

 لولا دا سیلڤا، سەرۆک کۆماری بەڕازیل بانگهێشتی هاوتا ئۆکراینییەکەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بۆ سەردانی ئەم وڵاتە ڕەت کردەوە و بڕیاری داوە لە جیاتی ئەوە نوێنەرەکەی بنێرێتە کیێڤ.

«مارسیۆ ماسیدۆ» لە بەرپرسانی حکومەتی بەرازیل ڕایگەیاند، «سێلسۆ ئامۆریم» یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی بەڕازیل بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی بەڕازیل گەشت بۆ ئۆکرانیا دەکات.

سەرۆکی بەڕازیل پێشتر ئەمریکای بە هاندانی شەڕ لە ئۆکرانیا تۆمەتبار کردبوو.

سەرۆکی ئۆکرانیا هەوڵ دەدات ڕەزامەندی بۆ بەردەوامی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا وەربگرێت لە ڕێگەی بانگهێشتکردنی بەرپرسانی وڵاتانی جیاوازەوە بۆ سەردانی کییەف.

لە هەمان کاتدا، ھەر لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیاوە، زێلێنسکی بە بڕشتانە پڕۆژەی داخوازیی هەموو جۆرە هاوکارییەکی سەربازی و مەدەنی لە وڵاتانی دیکەوە پێ و شوێن دەگرێت.

342/