وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە تاڵانکردنی نەوت و سامانە سروشتییەکانی دیکەی سوریا لە ڕێگەی باکوری عێراقەوە بۆ تورکیا، دیارە ئەمەش لەگەڵ یاسای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ناگونجێ و دەبێتە هۆی هەژار بوونی گەلی سوریاو درێژە خایاندنی کێشەکانیان.
لەم بەیاننامەیەدا وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئەم کارەی ئەمریکای شەرمەزار کرد و داوای لە حکومەتی ئەمریکا کرد کە ئەو کارە ڕابگرێت و قەرەبووی گەلی سوریا بکاتەوە. چونکە ئەمریکا مافی دزی و تاڵان و بڕۆی لە سوریادا نییە.
لەم بەیاننامەیەدا وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەروەها داوای لە ئەمریکا کرد کە واز لە پشتیوانیکردنی گروپە جوداخوازە کوردییەکان بهێنێت و لە زووترین کاتدا سوریا بەجێ بهێڵێت.
ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا) ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: لەشکریانی ئەمریکیی سەقامگرتووی سوریا ھەر ئەمڕۆ دەیان تانکەری پڕلە نەوتیان لە ناوچەی ئەلجەزیرەی سوریا بەرەو خاکی عێراق گواستووەتەوە.
342/