AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١٦ نیسان ٢٠٢٣

٦:٤٠:٠٨ د.ن
1358594

پێکدادانی قورس لە نزیکی پێتەختی سودان

کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە، پێکدادانێکی توند لە نزیک پاڵاوگەی خارتوم و بارەگای پیشەسازییە سەربازییەکان لە قەزای ئەلجیلی لە باکووری پایتەختی سودان دەستی پێکردووە.

 میدیا خۆجێییەکان بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە باسی دەستپێکرانەوەی شەڕی چەکداری لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانیی خێرای سودانیان کرد.

پەیامنێری "ئەلجەزیرە" لەسودانەوە وای بڵاو کردەوە، پێکدادانی توند لە نزیک پاڵاوگەی خارتوم و بارەگای پیشەسازییە سەربازییەکان لە ناوچەی ئەلجیلی لە باکووری پایتەخت دەستیپێکردووەتەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: "شەڕ و پێکدادانی پەرش و بڵاو لە نزیک شاری ئەلریادیە و ناوچەی ئەلفاتیحاب لە ڕۆژئاوای خارتوم سەری ھەڵداوە.

هەروەها هێزی ئاسمانیی سودان کەمپی هێزەکانی پشتیوانیی خێرای لە گەڕەکی «ساڵحە» بۆردومان کردووە.

لە هەمان کاتدا لیژنەی پزیشکانی سودان هەروەها باس لەوە دەکات کە لە کاتی پێکدادانەکانی ڕۆژی شەممە لەم وڵاتەدا لانیکەم ٢٥ کەس کوژراون و نزیکەی ١٨٣ کەسیش بریندار بوونە.

لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی سودان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فەرماندەی گوردانی هێزی پشتیوانیی خێرای شاری "ئەلدەبا" خۆی و هێزەکانی خۆی ڕادەستی پادگانی سوپای ئەم شارە کردووە.

کەناڵی جەزیرە لە زاری وتەبێژی مانگی سووری سودانیشەوە بڵاویکردەوە: تا ئێستا ئاماری بریندارەکانمان لەبەردەستدا نییە. نزیکەی ٤٠٠ خۆبەخشمان جێگیر کردووە بۆ دابینکردنی فریاگوزاری.

سەرچاوەیەک لە سوپای سودان لە ناوچەی «مەرویە»ش بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە: دوای وەرگرتنی هاوکاریی سەربازی، زانیاریمان لەسەرهێرشی داهاتووی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا بۆ سەر هێزەکانمان پێگەیشتووە.

ئەم کەناڵە هەروەها لە زاری بەرپرسێکی پەروەردەی سودانییەوە ڕایگەیاندووە کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەوە نزیکەی ٢٥٠ قوتابی لە قوتابخانەیەک لە نزیک شوێنی تێکهەڵچوونەکانی خارتوم دەستبەسەرکراون.

342/