AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١٦ نیسان ٢٠٢٣

٦:٣٩:٣٤ د.ن
1358593

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات دەستبەجێ کۆتایی بە ململانێکانی سودان بهێنرێت

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودان داوای کرد دەستبەجێ کۆتایی بە ململانێکانی ئەم وڵاتە ئەفریقیە بھێندرێت.

،«ڤۆڵکەر پێرێتس»، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودان، وێڕای ئیدانەکردنی ململانێکانی زۆرێک لە ناوچەکانی خارتوم و ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری پایتەختی ئەم وڵاتە ئەفریقییە، ڕایگەیاند کە لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فەرماندەی سوپای سودان و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا، داوای لێکردوون دەستبەجێ شەڕ بوەستێنن.

«جۆزێف بۆرێل» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش، ڕۆژی شەممە ھاوکات لەگەڵ توندبوونەوەی قەیرانی سیاسی لە سودان ،داوای کرد دەستبەجێ کۆتایی بە ململانێکانی سودان بھێنرێت.

کەناڵی "ریانۆڤستی" بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان وای بڵاوکردووەتەوە کە، ئەنجوومەنی ئاسایش ڕۆژی دووشەممە لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی تێکھەڵچوونەکتنی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە سودان.

ئەم دیپلۆماتکارەی نەتەوە یەکگرتووەکان کەناڵی "ریانۆڤستی"ی ڕاگەیاندووە،پرسی پێکدادانەکان لە سودان لە میانی کۆبوونەوەیەکدا کە لەسەر داوای ئینگلتەرا بەڕێوەچوو،لە چوارچێوەی بەشی "لاوەکی" دا لە ئەنجومەنی ئاسایش باسی لێوە دەکرێت.

342/