AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١٥ نیسان ٢٠٢٣

٩:٠٥:٤٥ د.ن
1358340

ئامادەبوونی ڕەئیسی لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەشداریی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودسی کرد.

ئەمڕۆ هەینی ١٤ی ئاپریلی ٢٠٢٣ (٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢)، ڕێککەوت لەگەڵ ٢٣ی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٤، ڕۆژی جیهانیی قودسە.

دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە دەستپێشخەریی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕۆژی جیهانی قودس ناودێری کرا.

چین و توێژە جیاجیاکانی نەتەوەی ئێران، لە باکور و باشوورەوە تا ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئێرانی ئیسلامی، ئەمڕۆ هەینی، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی قودس، بە ئامادەبوونی پڕخرۆشیان جارێکی دیکە  بۆ پشتیوانی لە نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین ھاواریان بەرز کردەوە.

لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش، لەتاران دا بە ئاپۆڕەی زۆری جەماوەرە پەیوەست و لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس دا، بەشداریی کرد.

ئەمساڵ ھەروەھا لەگەڵ ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس، بۆ یەکەمجار نمایشێکی دەریایی بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە وڵاتانی تەوەرەی خۆڕاگریی خاوەنی دەریاو گوێئاو بەڕێوەچوو.

342/