AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١٥ نیسان ٢٠٢٣

٩:٠٣:٠٧ د.ن
1358335

ئیمام جومعەی مەهاباد: فەلەستین بووەتە مەیدانی ڕیسوابوونی جیهانی ڕۆژئاوا

ئیمام جومعە مەهاباد وتی: خاکی فەلەستین ئێستا بووەتە مەیدانی ڕیسوایی بۆ جیهانی ڕۆژئاواو بەڵگەی پووچەڵبوونەوەی بانگەشەی ئازادی و مافی مرۆڤی ئیستیکبار.

مامۆستا «عەبدوسەلام ئیمامی» لە وتاری نوێژی هەینیی ئەم حەوتەیەدا وتیشی: جەزرەبە، هەراسانکردن و هێرش بۆ سەر موسڵمانانی فەلەستین لە شەوانی قەدر لەلایەن ڕژێمی داگیرکەری زایۆنییەوە بە بەرچاوی کامێرای ڕۆژنامەنووسان و بێ ھەڵوێستیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ جێگای سەرسوڕمانە.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە فەلەستین خاکی پێغەمبەران و خاڵی دەستپێکی میعراجی پێغەمبەری ئیسلام (ص)ـە، وتیشی: دڵی خۆڕاگری لە فەلەستینە و موسڵمانانی جیهان هەرگیز ڕێگا نادەن لە بەرامبەر داگیرکەران دا شکست بێنێ.

مامۆستا ئیمامی بە ئاماژە بەوەی کە میدیاو شەڕی پێکھاتەیی لەلایەن دوژمنانەوە بەڕێوەدەچێت، جەختی لەوەش کردەوە: ئەمڕۆ کوشتنی منداڵان و دایکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان ئەوە دەردەخات کە دیالۆگ هەمیشە کار ناکات و پێویستە مرۆڤ لە ڕێگەی بەرخۆدان و جیهادەوە بەرامبەر ستەمکاران بوەستێت.

ماموستا ئیمامی پێشهاتە سیاسییەکانی جیهانی ئیسلامی بە ئەرێنی زانی و وەبیری هێنایەوە: بە لێکنزیکبوونەوەو یەکگرتوویی نێوان گەلانی گەورەی ئیسلامی و هاوپشتی لە بارەی پرسی فەلەستینەوە، دەتوانین لە شەڕی حەق بەسەر ناحەق دا سەرکەوین و ڕژێمی زایۆنی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان دەرپەڕێنین.

342/