AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٠ نیسان ٢٠٢٣

٩:٥٨:٥٤ د.ن
1357428

سەرچاوەی دابینکەری چەک و پارەی تەکفیرییەکان کوێیە؟

هێرشە پرش و بڵاوەکانی پاشماوەکانی داعش لە عێراق، بیری شرۆڤەکاران و چاوەدێرانی کاروباری گرووپە تیرۆریستییەکانی سەبارەت بە شێوەی بەدەستهێنانی سەرچاوەی دارایی و چەک و تەقەمەنی بەخۆوە خەریک کردووە.

 گرووپی نێودەوڵەتی، سەربازانی ئەمریکی لە عێڕاق لە ئەو بارەوە بەرپرسن چونکوو جووڵەکانی داعشیان بینیوە و هیچ کارێکیان ئەنجام نەداوە. واشنتۆن گەڵاڵەیەکی درێژخایەنی بۆ دروست کردنی ئاژاوەی ئامانجدار بە مەبەستی مسۆگەر کردنی بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی ئەمریکا لە ناوچەکە شوێنگیری دەکات. گرینگترین ناوەندی کۆبوونەوە و شوێنی پەروەردەی سەربازی و ڕێکخستنی هێزە چالاک بووەکانی داعش لە سنوورەکانی عێراق و سووریا و لە بواری دزەی سەربازانی ئەمریکییە.

عدی عەبدولهادی یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە ئەمریکا هیچ ویستێکی بۆ ڕیشەکێش کردنی داعش لە عێراق نییە.

ناوبراو وتی: ئەمریکا لە سێ ڕێگاوە پاڵپشتی لە داعش دەکات، پاڵپشتی دارایی لە ئەو گرووپە تیرۆریستییە، پاڵپشتی ئیتلاعاتی و یارمەتی بۆ هەڵاتنی ئەندامانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق.

موید عەلی کارناسی بەناوبانگی ئەمنیەتی عێڕاقی لە ئەو بارەوە وتی: دزەی ئەمنیەتی لە ژێر چاوەدێری ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە عێڕاق ئەنجام دەدرێت. تەنانەت زانیاری هاوپەیوەند بە شوێنی جێگیر بوون و جووڵەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ڕێگای درۆنەکانی ئەمریکا دەخرێتە بەردەست داعش.

سەرچاوەکانی دابینکەری چەکی داعش

شێوەی شەڕ و بەکارهێنانی مین و مادەی تەقەمەنی لەلایەن داعشەوە لە دژی هێزە عێڕاقییەکان هەندێک پرسیاری سەبارەت بە سەرچاوەی دابینکەری چەک و جیهازاتی لۆجستیک هێناوەتە ئاراوە.

داعش دارایی دەست دەخات بەڵام لە ڕێگای هەڕەشە لەسەر خەڵکی گوندەکان یان وەرزێرەکان و بازرگانەکان.

شێوەی بەکارهێنانی تی ئێن تی لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا ۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆن بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک سەربازی عێراقی. کارناسان پێیان وایە کە داعشییەکان لەتونلگەلێک بۆ هاتوچۆ کەڵکوەردەگرن کە دەستخستنی زانیاری لە بارەیانەوە زۆر ئەستەمە و بۆیە ئەبێ بۆ ڕێگری لە دەستخستنیان بلان و بەرنامەی ئەمنیەتی نوێ دابڕژرێت.

342/