سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی شەممە وایان بڵاو کردەوە کە ٢ بنکەی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هێرشی موشەک کراونەتە ئامانج.
له میانه ی هێرشه کانی ئه م دواییه بۆ سەر بنکەکانی سوپای ئەمریکا له سوریا، ھێندێک زەبرو زیانی گیانییان لێ کەوتووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «لۆید ئۆستین» وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: سوپای ئەمریکا نازانێت بۆچی ئەو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانیانەی لە سوریا جێگیرکراون وەک پێویست، وەڵامی هێرشی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان نادەنەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی لەم بوارەدا دەست پێ کردووە.
هەروەها بەرپرسێکی پنتاگۆنیش وتوویەتی: سەرەڕای ئامادەیی تەواوی سوپای ئەمریکا، سیستەمی دژە ئاسمانیی «ئونجەر» تووشی شکستی تەکنیکی بووە، کە پێدەچێت هۆکارەکەی بەهۆی چاککردنەوەو شێوازی ڕاگرتنی نادروستەوە بووبێت.
342/