AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٥ ئازار ٢٠٢٣

٧:٣٦:٢٠ د.ن
1354154

تورکیا ڕێ لە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگرێت

تورکیا ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی عێراق دەکات لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیلنا، تورکیا بە حکوومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە کە ڕێگە بە گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە نادات.

دەسەڵاتدارانی تورکیا پەڕینەوەی کەشتییەکانی ھەڵگری نەوتی خاو کوردستانی عێراقیان لەم بەندەرەوە بەستووەتەوە بە ڕەزامەند بوونی بەغدا.

«محەممەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق، ١٣ی مارسی ئەمساڵ ڕایگەیاند، بەغدا و هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو پرسانەی کە لە نێوان هەردوولادا ماون، ڕێککەوتوون.

بە گوتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە پشتبەستن بەو ڕێککەوتنانەی کە کراوە، بۆ یەکەمجارە سەرجەم داهاتی نەوتی بەرهەم هێنراو لە هەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر ھەژماری بانکیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق.

342/