"جۆ بایدن"، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەشداریی لە ڕێپێوانی ساڵانەی خەڵکی شاری "سێلما" لە ویلایەتی "ئەلاباما" کرد لە ساڵیادی ڕێپێوانە مێژووییەکانی ڕەشپێستەکانی ئەمریکا، و هۆشداریدا لەبارەی هەوڵەکانی "لاوازکردنی مافی دەنگدان" و هێرشکردنە سەر دیموکراسی لە ئەمریکا.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە کردەوەی کۆمەڵێک لە کۆمارییە ناسراوەکانی ئەمریکا بۆ خستنە بەر پرسیاری ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە و وتی: دەبێ وشیار بین. لە ئەمریکا ڕق و توندڕەوی سەرناکەوێت، هەرچەندە جارێکی دیکە بوونی ئەوان بەهێزتر بووە.
لەساڵانی ڕابردوودا بزووتنەوەی ڕاستڕەوی توندڕەو لە ئەمریکا هەمیشە خەریکی تێکدان و کردەوەی توندوتیژی و تیرۆریستی بووە، بەڵام دوای ڕووداوەکەی ١١ی ئەیلول، هێزی ئەم بزووتنەوەیە لە ئەمریکا زۆر زیادی کردووە.
342/