AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢ ئازار ٢٠٢٣

٧:٥٠:٣٤ د.ن
1350041

شکستی ڕاسپاردەی ناسا و سپیس ئیکس

ڕاسپاردەی نوێی ئاسمانەوانی فەرمانگەی گشتیی نیشتمانی هەواگە و ئاسمانەوانی ئەمریکا "ناسا" و کۆبەشگەی ئەمریکایی سپیس ئیکس، بەهۆی کێشەی فەننی تووشی شکست هات.

ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجییی بڕیاربوو مووشەکی "فالکون٩" سپیس ئیکس" بە کەپسولی دراگون لە کاتژمێر یەک و٤٥ی بەیانی بە کاتیی شەرعیی لەنێوەندی ئاسمانەوانی "کینیدی"ناسا" لەکیپ کاناورال فلۆریدای ئەمریکا وە ، بەرەو ئاسمانگە بهاوێژرێ  .

ناسا و سیپیس ئیکس فەرمانبەریەتی دوو ئاسمانپێوی ئەمریکایی، ڕووسیایەک و خزمەتکارێکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی چەند خولەک پێش فڕین بۆوێستگەی ئاسمانەوانی نێودەوڵەتی وە دواخست.

ناسا نزیک بەدوو خولەک ونێو پێش ئەم هاوێژرانە ،لەپەخشی ڕاستەخۆی  ئینترنیتی خۆی دا  ڕایگەیاند کە هاوێژرانی چوار پێتەکی ڕاژەکاری بۆ ڕاسپاردەی  زانستی شەش مانگە بەهۆی کێشەی تەکنیکی  پەکی دەکەوێت .

بڕیاربوو نزیک بە 25 کاتژمێر دوای هاوێژران، ئەم ئاسمان پێوە، بگاتە وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی "ئای ئیس ئیس" ،ئەم وێستگە ئاسمانییە نزیک بە 420 کیلومێتر واوەتر لە  گۆی زەوییە.

342/