«مایک واڵتز»، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، بە ئاماژەدان بە گەڕانەوەی داعش دوابەدوای کەمتەرخەمی نواندنی حکومەتی «جۆ بایدن»، ڕایگەیاند: لە ئەنجامی سیاسەتی حکومەتی ئەمریکا، تاقمی تیرۆریستی داعش گەڕاوەتەوە مەیدان، ئەمەش دوای ئەوەی کە «بایدن» ستراتیژیای بەرەنگار بوونەوەی ئەم گروپە تیرۆریستییەی پەک پێ خستووە.
«واڵتز» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە: لە بارودۆخی ئێستادا، هەزاران ئەندامی داعش کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە زینداندان، بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی لە زیندان هەڵبێن و دەست بە چالاکییە تیرۆریستییەکانیان بکەنەوە.
«واڵتز» ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە: وا ھەڵدەگرێ ئیدارەکەی «بایدن» چارەسەریی کۆتایی بۆ پرسی قۆڵبەستکراوانی داعش بدۆزێتەوە کە زۆربەیان لەژێر کۆنترۆڵی میلیشیا کوردەکاندان لە سوریا.
342/