AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٤ شوبات ٢٠٢٣

٥:٥٠:٥٢ د.ن
1346365

باڵندە گوماناوییەکان کە بە مووشەکی 400 هەزار دۆلاری تێکشکێندران

گەشتی بێ وێنەی باڵندە گوماناوییەکان لەوانە بالۆنێکی چینی لەسەر ئاسمانی ئەمریکا لە ڕۆژانی دواییدا، ئاڵۆزی سیاسی و ئاڵبەت نیگەرانی ئەمنیەتی بۆ واشنتۆن دروست کردووە، بەڵام لە ئەو شتانە چ دەزانین؟

دوای گەشتی بالۆنێکی چینی لەسەر ئاسمانی ئەمریکا کە واشنتۆن وەکوو سیخوڕی ناوی لێبردووە و پەکین نکۆڵی کردووە، سێ باڵندەی دیکە لەسەر ئاسمانی ئەمریکا و کەنەدا بینراوە. بەڵام ئەو باڵندەگەلە چین؛ چ زانیاریەکمان لەسەری هەیە و چی لێ دەزانین.

ئەو باڵندەگەلە چین؟

یەکەم حاڵەت باڵندەیەکی 60 مەتری بوو و دوو هەفتە پێش بینرا و بەرپرسانی ئەمریکی وەکوو بالۆنێکی سیخوڕی ناویان لێبرد. بابەتێک کە شەپۆلێک هەرای بەدوای خۆی هێنا.

پەکین سیوڕی بوونی بالۆنەکەی ڕەت کردەوە و جەختی کرد کە ئەو باڵندە، سڤیل و بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوەیی بووە و بە هەڵکەوت چووەتە نێو هەرێمی ئەمریکاوە.

سێ شتی دیکە کە بە شێوەی فەرمی نەناسراو ماوەتەوە و بەرپرسانبۆ قسە کردن لەسەریان، چاوەڕوانی کۆ کردنەوەی پاشماوەکانن، بریتیە لە شتێک بە قەبارەی ئۆتۆمبێلێکی بچووک کە ڕۆژی هەینی لەسەر ئاسمانی نوچەی نیشتەجێی دێدهورس، هەڵکەوتوو لە ئالاسکا تێکشێکندرا. ئەوی دیکە هاوشێوەی ئەو بوو بەڵام بچووکتر لە بالۆنی چینی، ڕژی شەممە لەسەر ئاسمانی ناوچەی یوکان لە کەنەدا تێکشکێندرا و ڕۆژێک دواتریش، شتێکی باڵندەی هەشت گۆشە لەسەر ئاسمانی لیک هورون تێکشکێندرا.

ئەو شتانە لە کوێوە هاتوون؟

بەرپرسانی ئەمریکی هێشتا هیچ سەرچاوەیەکیان بۆ ئەو شتە باڵندەگەلە نەدۆزیوەتەوە و نەناساندووە. ژێنراڵی هێزی ئاسمانی ئەمریکا و فەرماندەی هێزی هەوافەزای ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ئەگەری دەستێوەردانی بوونەوەرە بیانییەکانیان ڕەت نەکردەوە بەڵام بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکا دواتر ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەک لەسەر دەستێوەردانی بوونەوە سەروو زەوینییەکان بوونی نییە.

سوپای ئەمریکا چۆن ئەو شتانەی تێکشکاند؟

شەڕکەرێکی ئێف 22 ڕۆژی چوارەمی فێڤریە یەکەم بالۆنی لەسەر ئاسمانی ئەقیانووسی ئەتڵەس لە نزیکی کارۆلینای باشوور تێکشکاند. ئەو شەڕکەرە هەروەها شتە باڵندەکانی لەسەر ئاسمانی ئەلاسکا و کەنەدا تێکشکاند و بۆ لەناوبردنی شتە باڵندەکان لەسەر ئاسمانی لیک هۆرۆن لە ئێف 16 کەڵکوەرگیردرا.

سەرجەم چوار شتە باڵندەکە بە مووشەکی دۆزینەوەی گەرما ناسراو بە سایدویندر تێکشێکندران، مووشەکگەلێک کە هەر کامەیان سەدان هەزار دۆلار تێچوویان بۆ ئەمریکا هەبووە. کۆمپانیای ڕیتیونی ئەمریکا ئەو مووشەکانەی بەرهەم هێنا و نرخی هەر کامەیان زیاتر لە 400 هەزار دۆلارە.

ئەو شتانە چ هەڕەشەیەک دەکەن؟

ئەو شتانە بەتایبەتی شتە ناسراوەکان لە نزیکی دامەزراوە سەربازییەکان، مەترسی سیخوڕی لەلایەن دوژمنانی ئەمریکاوە بەرز دەکاتەوە و لە نێوان واشنتۆن و پەکین ئاڵۆزیی دروست کردووە، دوو وڵاتێک کە ئەوی دیکە بە پێشێل کردنی هەرێمی ئاسمانی تاوانبار دەکات.

342/