AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٣ شوبات ٢٠٢٣

١٠:٤٤:٤٤ ب.ن
1343213

ئێف بی ئای ماڵی دووھەمی بایدنی پشکنی بۆ دۆزینەوەی بەڵگەنامەی نهێنی

فەرمانبەرانی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا (FBI) لە درێژەی گەڕان بەدوای شوێنەکانی پەیوەست بە سەرۆکی ئەمریکا، ماڵەکەی تری «جۆ بایدن»یان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانیان سەبارەت بە هەڵگرتنی نادروستی بەڵگەنامە نهێنییەکان، پشکنی.

بەگوێرەی ئاژانسی فارس ، میدیاکانی ئەمریکا نووسیویانە، ڕۆژی چوارشەممە فەرمانبەرانی FBI هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دووەمی «جۆ بایدن»ی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شاری «ڕیهۆبۆت»ی ویلایەتی «دێلاوێر»و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە مەڕ هەڵگرتنی نادروستی بەڵگەنامە نهێنییەکان، بە وردی ماڵەکەیان پشکنی.

«بۆب باوەێر»، پارێزەری خۆکەسیی «جۆ بایدن» لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەم ھەڵمەتەی گەڕان بە "پشتیوانی و هاوکاریی تەواو"ی سەرۆکی ئەمریکا پلانی بۆ دانراوە و جێبەجێ کراوە.

پارێزەرەکەی «بایدن» ئاماژەی بەوەش کردووە کە، وەزارەتی دادی ئەمریکا بڕیاری دا ماڵەکەی تری سەرۆکی ئەمریکا بەبێ دەرکردنی ئاگادارییەکی گشتیی پێشتر، بپشکێندرێت.

ماوەیەک لەمەوبەر، میدیاکان وایان بڵاوکردەوە کە، چەند بەڵگەنامەیەکی نهێنیی پەیوەست بە سەردەمی چالاکیی «بایدن» وەک جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ماڵە تایبەتیە سەرەکییەکەی لە «ویلمینگتۆن» لە ویلایەتی «دێلاوێر» و نووسینگەکەی پێشووی لە ھزرگەیەکدا دۆزراونەتەوە.

یاسای ئەمریکا هەڵگرتنی بەڵگەنامە نهێنییەکان بە ئەنقەست بە نایاسایی دەزانێت، بەڵام ھەتا ئێستا هیچ سەرۆک و جێگرێک لە ئەمریکا نە لە ماوەی دەستەڵات و چ دوای ئەوەش بە فەرمی تۆمەتبار نەکراوە بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە.

342/