AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٣ شوبات ٢٠٢٣

١٠:٤٤:١٢ ب.ن
1343212

دەرکرانی نوێنەرێکی ئافرەتی موسڵمان لە کۆنگرێسی ئەمریکا بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ڕژێمی زایۆنی

«ئیلهان عومەر» ژنە نوێنەری موسڵمانی حیزبی دیموکرات، بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ڕژێمی زایۆنی، لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە کۆمارییەکان تیای دا زۆرینەن، دەرکرا.

 «ئیلهان عومەر» ڕۆژی پێنجشەممەی لە دەنگوەرگرتنێکی حزبیدا کە لە ھۆڵی کۆبوونەوەی نوێنەران دا ھەرای لێ کەوتەوەو بووە ھۆی توڕە بوونی ئەمیش،لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەرکرا.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە٢١٨دەنگی بەڵێی کۆمارییەکان و٢١١ دەنگی نەخێری دیموکراتەکان «ئیلهان عومەر»ی لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنەکە دەرکرد.

کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دوای لێدوانەکانی «ئیلهان عومەر»کە «کڤین مەک کارتی» سەرۆکی ئەنجومەنەکە وەک لێدوانی «دژە یەھودی و دژە ئەمریکیی بەردەوام» لێکی دایەوە، ھەستا بە وەدەرنانی «ئیلھان عومەر» لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران.

لە بڕیارنامەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی کۆمارییەکان دژی «ئیلهان عومەر» بە ئاشکرا ڕەخنە لەوە گیراوە کە ناوبراو لە توییتێکی ساڵی ٢٠١٩ ی دا لایەنگرانی ئیسرائیلی وەک «پارە پەرست» ناوبردووە.

دەرکرانی «ئیلهان عومەر» لە کاتێکدایە کە پێشتر بۆخۆی ڕایگەیاندبوو ، کۆمەڵێک لە کۆمارییەکان بوونی موسڵمانێکیان لە کۆنگرێسی ئەمریکادا پێ قبوڵ ناکرێت.

342/