AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

٧:٤٥:٠٨ د.ن
1341496

دەرکرانی بڕیارنامەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئێران

لە درێژەی دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری نێوخۆی ئێران، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتەش بڕیارنامەیەکی بۆ پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێران پەسەند کرد.

ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپی هەر لە سەرەتای بشێوییە نێوخۆییەکانی ئێرانەوە کە بە بیانووی گیان لەدەست دانی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» سەری هەڵدابوو، بەردەوام پشتیوانییان لە ئاژاوەگێڕی و بشێوی خوازان لە ئێران کردووە و هەوڵیان داوە ئەم بە نائارامییانە کۆتایی نەیەت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیارێکیان بۆ بەردەوام کردنی پشتیوانی لە نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێران پەسەند کرد.

ئەم بڕیارنامەیە بە ٤٢٠ دەنگی بەڵێ و یەک دەنگی نەخێر پەسەند کرا.

کۆشکی سپیش لە درێژەی دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆی ئێران ھەرلە سەرەتای ئاژاوەکانەوە بۆ پشتیوانی لەو ئاژاوەو نائارامییانە، ھێندێک بەڵێنی پڕوپوچی بۆ داکۆکی لە ئاژاوەگێڕان داوەو بانگەشەی بەڵێنمەندیی دەوڵەتی «جۆ بایدن» لەم بارەیەوە دەکات.

کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر هۆشداری دابوو سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی هەڵسوکەوتی دەستوەردەرانەی ڕۆژئاوا و ئەمریکا و ڕایگەیاندبوو کە ئەو جۆرە کردەوانە بێ وەڵام نابن.

342/