بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، "ئەنتۆنیۆ گۆتێریش"، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دووەم ڕۆژی کۆبوونەوەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی (داڤووس)، گۆڕانی کەشوهەوای بە مەترسییەک بۆ سەر ژیانی مرۆڤەکان ناوبرد و ڕایگەیاند: پابەندبوونی جیهان بە بەرتەسک کردنەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی بۆ 1.5 لە ڕاستی دا ھەر لە بیریش چووەتەوە.
گۆتێریش وتیشی: شەڕی ئۆکرانیا، نایەکسانی بەربڵاو، قەیرانی تێچووی ژیان کە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەڵاوسان و قەیرانی وزەوە دروست بووە، کاریگەرییە بەردەوامەکانی پەتای کۆرۆنا و پچڕانی زنجیرەی دابینکردن لەو زنجیرە ئاستەنگانەن کە جیهانیان تووشی ڕەوشتێکی دڵتەزێن و جێی مەخابن کردووە.
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دا: توندترین دابەشبوون و بێمتمانەیی ژیۆپۆلەتیکی لەم دواییانەدا هەوڵەکان بۆبەرنگار بوونەوەی کێشەکانی جیهان لاواز دەکات.
342/