AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٩:٢٧:٥٨ د.ن
1320675

ڕەئیسی: ئیرادەی ئێران بۆ هێزمەند بوون هۆکاری ئاژاوەنانەوەی دوژمنانە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەوڵی هێزمەندبوونی وڵاتی بە هۆکاری ئاژاوەنغانەوەی دوژمنان زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار، ئەمڕۆ شەممە؛ «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، لە دیدارێکی چوار کاژێرە لەنێو ئاپۆڕەی قوتابیانی بەشداری خولی یەکەمی «کەمپەکانی ڕێڕەوانی پێشکەوتن» ڕایگەیاند، قوتابیانی ئێرانی بە بینینی ئەو پێشکەوتنانەی مسۆگەر کراون لەوە تێ دەگەن کە کە لە ھەر شوێنێکدا زیاتر بەرتەسکی و بایکۆت لە ئارادا بووە، لە سەر ھەوڵ و خواستی پسپۆڕان و لێکۆڵەرانمان زیاتر وەپێش کەوتووین و ھەر ئەم پێشکەوتن و کۆڵ نەدانە بۆ ھێزمەند بوونە کە دوژمنی خستووەتە پەلەقاژە بۆ داڕشتنی پیلانگەلی تازە.

ڕەئیسی وتیشی:کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشکەوتنی زۆری بە خۆیەوە بینیوە کە زۆربەی خەڵک و تەنانەت زۆرێک لە نوخبەکانیش زانیاری تەواویان لە بارەیەوە نییە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵاتیش ڕایگەیاند: ئاژاوە و هەوڵدان بۆ پەکخستنی ئێران جیاوازە لە ناڕەزایەتی دەربڕین و ئەوانەی نائارامی دروست دەکەن دەبێت بەبڕشتانە ھەڵس و کەوتیان لەگەڵدا بکرێت.

ڕەئیسی ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ ئێران و شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ھێمنن و ئەمریکییەکان و دوژمنانی ئێران بە بە تەمابوون بە ڕاپەڕاندنی نموونەی کارەکانیان لە لیبیا و سوریا  ئەم وڵاتەش تێکشێوێنن، بەڵام شکستیان هێنا.

342/