«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان»، ڕۆژی شەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ «قاسم ئەعەرجی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی عێراق، وێڕای پێداگرتن لە سەر پەیوەندییە ڕوولەپەرەکانی نێوان ئێران و عێراق لە هەموو بوارەکاندا ،جەختی لە هاوکارییەکانی هەردوو وڵات لە بواری ئاسایشتیش دا کردەوە ، لەوانە ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریستانی چەکداری سەقامگرتووی ھەرێمی کوردستانی عێراق.
«ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ستراتیژی و ھەڵکەوتەیەو ئێمە ئاسایشتی عێراق بە ئاسایشی ئێران دەزانین، وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییە باشەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری عێراق، ئێمە بە لامانەوە ئاسایی نییە کە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق ببێتە شوێنی کردەوەی تیرۆریستی و هەڕەشە لە دژی ئاسایشتی ئێران.
بەڕێزی خوازیاری ئەرکناسیی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان بوو لە مەڕ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تاقمە تیرۆریستەکان لەو ناوچەیەدا.
سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشتی عێراقیش ھەر لە دیدارەکەدا وتی: دەستووری عێراق ڕێگە بە چالاکیی ئەو کەس و ڕەوتانە نادات کە هەڕەشە لە دراوسێکانمان دەکەن.
«ئهلئهعرهجی» دڵنیایی دا که ههر ھەنگاوێکی دژی ئاسایشتی ئێران لەگەڵ کاردانەوەی حکومهتی ناوهندی و ھەرێمی کوردستان بهرهوڕوو دەبێتەوەو عێراق ئاسایشتی ئێران به ئاسایشتی خۆی دهزانێت.
342/