AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٦:٥٢:١٤ د.ن
1313681

خەڵک بە سەبووری پیلانی دوژمن لە ئاژاوەگێڕی ئەم دواییەیان پووچەڵ کردەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لە ئاژاوەی ئەم دواییەدا دوژمن ویستی زەحمەت بۆ وڵات دروست بکات بەڵام خەڵک بە سەبووری پووچەڵیان کردەوە.

سەید ئیبراهیم رەئیسی ئەمرۆ لە دیداری میوانانی بەشدار لە کۆنفرانسی یەکگرتوویی ئیسلامی لە گەڵ رێبەری باڵای وڵات,  وتی: ئەمڕۆش وەک سەردەمی نەبەوی لە ریزبەندی بەرەی دژە ئیسلام لە بەرانبەر پەیرەوانی پێغەمبەر،هەوڵی تیرۆری فەرهەنگی و ئابووری دەدرێت، بەڵان هەروا کە ئەو رۆژە نەیانتوانی رێگری لە پەرەسەندنی بزووتنەوەی نەبەوی بکەن، ئەمرۆش ناتوانن گەلی پابەند بە بایەخەکانی پێغەمبەر بوەستێنن.

رەئیسی وتی: دوژمن بەهۆی پێشکەوتنی سەرسوورهێنەری ئێران لە هەموو بوارەکان ڕقی لە گەلی ئێرانە.

ئاماژەشی دا: لە سەفەرم بۆ نیۆیۆرک لە دیدار لە گەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دیدارێکی داخراودا داوای لێبوردنی کرد و وتی سەرەرای هەوڵدانێکی زۆر نەمتوانیوە گەمارۆکان پەیوەندیدار بە ڤاکسێنی کۆرۆنا دژی ئێران هەڵوەشێنمەوە کە وڵامم دایەوە ئێران گەمارۆکان بە دەرفەت ئەبینێ و ئێستا بووینەتە یەکێک لە وڵاتە سەرەکییەکان بۆ هەناردەی ڤاکسێنی کۆڕۆنا.

  وتیشی: لە ئاژاوەی ئەم دواییەدا دوژمن ویستی زەحمەت بۆ وڵات دروست بکات بەڵام خەڵک بە سەبووری و خۆڕاگری وەکوو رابردوو پیلانەکانیان پووچەڵیان کردەوە.

342/