AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٥:٣٧:٣٤ د.ن
1312749

پابەندی وەرزشوانان بە پرسە ئایینییەکان کاریگەری مەعنەوی زۆری هەیە

ڕێبەری ئێران لە دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی کۆنگرەی شەهیدانی وەرزشوان و کۆمەڵێک لە دایکانی شەهیدانی وەرزشوان وتی: پابەندی وەرزشوانان بە بابەتە ئاینییەکان و چالاکی جەهادی کاریگەری مەعنەوی و کۆمەڵایەتی زۆری هەیە.

قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی کۆنگرەی شەهیدانی وەرزشوان و کۆمەڵێک لە دایکانی شەهیدانی وەرزشوان کە لە ڕێکەوتی 20 ی خەرمانانی 1401 بەڕێوە چووبوو، سەرلەبەیانی دوێنێ لە شوێنی بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە لە تاران بڵاو کرایەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: شۆڕشی ئیسلامی بووە هۆی دروست بوونی ڕاکێشانی ڕای گشتی بۆ جەهاد و شەهادەت لە ڕێگای خودا و زیاتر لە 5 هەزار شەهیدی وەرزشوان نیشانەکانی باڵادەست بوونی ئەو ڕاکێشانە گشت گیرە و کاریگەر بوونی.

ڕێبەری ئێران کەشی ئێستای وەرزشی کاریگەری لە مەعنەویتی وەرزشوانان وەسف کرد و ڕایگەیاند: بوونی خانمە وەرزشوان لەسەر پلەی پاڵەوانێتی بە باڵاپۆش و دەست نەدان لەگەڵ پیاوانی بیانی، پێشکەش کردنی میدالیای پاڵەوانێتی بە بنەماڵەی شەهیدان، سوجدە کردن لە کاتی بردنەوە و ناوهێنانی ئەئیمە دوای سەرکەوتن و چوونی لێژنەی وەرزشی بۆ زیارەتی ئەربەعین، دیاردەی ناوازەی جیهانی مادی و پڕ لە گەندەڵەی ئەمڕۆیە کە بۆ ناسینی قووڵایی ڕۆحی و ئەخلاقی گەلی ئێران ئەبێ سەرەنجی بدرێت.

ئەوان بە ئاماژە بە ڕۆڵی بەرچاوی کەسایەتییەکان لەوانە وەرزشوانانی بەناوبانگ بۆ هێنانی مەعنەویەت بۆ چینە جیاوازەکانی کۆمەڵایەتی وتی: پابەند بوونی وەرزشوانان و بەرپرسانی وەرزشی بە بابەتە ئاینییەکان و بوونی جیهادی کەسایەتییەکان لە گۆرەپانەکان، کاریگەری مەعنەوی زۆری لەسەر کەسەکان هەیە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەخت لەسەر پێداویستی هاوڕێ کردنی سەرکەوتنی تەکنیکی لە گۆڕەپان بە سەرکەوتنی بایەخی زیادی کرد: ئەوەی کە وەرزشوانی ئێمە بەهۆی کێبڕکێ نەدان لەگەڵ نوێنەرانی ئیسرائیل لە بردنەوەی میدالیا بێ بەری دەبێت، لە ڕاستیدا ئەوە سەرکەوتنێکە چونکوو کێبڕکێ نەدان بە واتای بە فەرمی نەناسینی ئیسرائیل و سەرکەوتنی ئەخلاقی بە بەهای سەرکەوتنی تەکنیکی و ڕواڵەتییە کە بە هیچ لەونێک بایەخێکی نییە.

342/