AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٧ ئەیلوول ٢٠٢٢

٦:٢٦:٤١ د.ن
1308691

هێرشی ئاسمانیی قورسی تورکیا بۆ سەر شاری سلێمانی

فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا ناوچەگەلێکی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراقیان بوردومان کرد.

بەپێی راپۆرتی رۆژی سێشەممەی ئەلمەعلومە، «کامەران حەسەن»، سەرۆکی شارەوانیی «ماوەت»ی سەر بە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، چەند گوندێک کە دەکەونە ئەم قەزایە لەلایەن فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیاوە کراونەتە ئامانج.

ھەڵبەت ناوبراو ھیچ ئاماژەیەکی بە ڕادەی زیانەکانی ئەم هێرشانە نەکردووە.

زۆربەی هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکانی «مەتینا»و «ئەلزاب»و لە ھەرێمی کوردستانی عێراق چڕبوونەتەوە؛ ھەرچەند جاروبار هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی دیکەی وەک شەنگال لە پارێزگای نەینەوا.

هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق کوژرانی ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنیی عێراقی لە نێویاندا منداڵێکی لێ کەوتووەتەوە.

342/