«هەڵگورد شێخ نەجیب»، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران شەوی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ شەفەق نیوز ڕایگەیاند: چوار موشەک لە گوندی تاراوە-ی سەر بە ناحیەی خەلیفان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتوونەتە خوارەوە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جەختی لەوەش کردەوە کە، لەئێستادا لە لێکۆڵینەوەداین بۆ ئەوەی بزانین ئەو موشەکانە لە کوێوە هاوێژراون و ئامانج لە هێرشەکە چییە.
لەبارەی ئەوەش کە هێرشەکە بە چ جۆرە چەکێک ئەنجامدراوە، «هەڵگورد شێخ نەجیب» وتی: جارێ نازانین ئەو ھێرشانە لەڕێی مووشەکەوە بووە یان درۆن، سەرگەرمی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەین.
ئەوەشی خستەڕوو، مووشەکەکان لە دەوروبەری گوندەکە کەوتوونەتە خوارو هیچ زیانێکی گیانییان بۆسەر گوندنشینان نەبووە.
342/