لە پەیامەکەی مستەفا کازمی دا هاتووە، “برای بەرێزم بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بەسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”.
هەر لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دا هاتووە، “هیوای سەرکەوتنی تەواوتان بۆ دەخوازین لە تەواوکردنی کاروانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چەسپاندنی پایەکانی دیموکراسی و ئازادی و بونیادنانی وڵاتە ئازیزەکەمان لەسەر بنەمای ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان سەرجەم تاکەکانی گەلە بەخشندەکەماندا ڕێز و پێزانینی بێپایانمان قبوڵبکەن”.
رۆژی رابردوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکیەتی ، بافڵ تاڵەبانی بە فەرمیی وەک سەرۆکی یەکیەتی نیشتمانیی دەست نیشانکرا.
342/