AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢١

٤:٢٧:٢٤ ب.ن
1199617

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: کۆڵۆنیالیستەکان لە شەڕی نەرم بە نیازن نەتەوەکان لەو بەھرەو لێھاتووییانەی خۆیان دوور خەنەوە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتی:کۆڵۆنیالیستەکان لە شەڕی نەرم بە نیازن نەتەوەکان لەو بەھرەو لێھاتووییانەی خۆیان دوور خەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری بلیمەتان و نوخبە و بەھرەمەندە ھەڵکەوتە زانستییەکانی وڵات جەختی کرد: وڵاتی ئێمە لە ڕووی توانایی زەینیەوە لە ئاستی مام ناوەندیی جیھان سەرترە و ئەمەش تەنیا بانگەشە نییە. ئەمە شتێکە کە سەلمێندراوەو ئاشکرایە، واتە بە شێوەیەکی کارەکی وڵاتی ئێمە نوخبەو بلیمەتە، گەلی ئێمە شێوەیەکی کارەکی نوخبەو بلیمەتە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: بەشێکی ھەرە گرینگی شەڕی نەرمی کۆڵۆنیالیستەکانیش چ لە ئێستادا و چ لە بۆ ھەمیشە کە ئەمڕۆشی لەگەڵ دایەو لە ڕابردووش دا زیاتر بووە بریتییە لەمەی کە گەلێک ئێستا گەلی ئێمە بێت یان ھەر گەلێکی دیکەی جیھان کە ھەڵگری بەھرەو تواناییە لەو تواناییانەی خۆی خافڵ بکات و دووری خاتەوە، لە ھەمبەر ئەو تواناییەی دا خەمساردی کەن و یان تەنانەت وای لێ بکەن کە بۆخۆی حاشا لەو توانایی و بەھرەیەی بکات.

بەڕێزی وتیشی: کاتێک کە خافڵ بوون لە توانایی خۆ بە سەر گەلێکدا زاڵ بوو ئەوسا تاڵان کردنی ئاسانتر دەبێت، خافڵان پێشەکیی تاڵان وبڕۆیەو تاڵان و بڕۆش پەرە پێدەری خافڵانە.

342/