به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرداری سەرلەشکری پاسدار«حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لە سیاسەت و ستراتژیای بەرگریکارانەی ئێران ھیچ کردارێک لە ھیچ دوژمنێک لە ھیچ ناوچەیەک و بە ھیچ ئەندازەیەک قەبووڵ ناکرێت.
وتیشی: ئەم ھێزە ئامادەی وەڵامدانەوەی ھەرچەشنە ھەڕەشەیەکە و ھێزی بەرگری و ھەڵمەت بردنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاردانەوە پیشان دانێکی توند لە بەرامبەر ھەر دوژمنێک بە تەواوی ئامادە و لە سەر ھەست و بە دەست و بردە.
سەرلەشکر سەلامی ئەمڕۆ ھەینی بۆ بەسەرکردنەوەو لێکدانەوەی ڕەوتی ڕوو لە گەشەی ئاستی ئامادە بوونی بەرگریکارانەو جەنگاوەرانەی یەکەکانی ھێزی دەریایی سپا کە لە دوورگەکانی کەنداوی فارس و گەروی ستراتژیی ھۆرمۆز سەردانی باشوری ئێرانی کردووە، وێڕای بە ئەرێنی نرخاندنی ئاستی ئامادەیی و توانای جەنگیی یەکەکانی ئۆپزاسیۆنی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وتی: ھێزی دەریایی سپای پاسداران بە کەڵک وەرگرتن لە سیستێمە تازەکان توانیویەتی بە تەواوی بە سەر جوگرافیای کەنداوی فارس و گەرووی ھۆرمۆز زاڵ ببێت کە ئەم بابەتە گرینگەش لە ئەمڕۆدا لەو شانازییانەی ھێزی دەریایی دێتە ئەژمار.
342/