به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە پەیامەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی دا ھاتووە: بە دڵێکی پڕ لە جەخارو پەژارەوە وێڕای ئیدانەکردنی دڕندەکاریی ئەم دواییە لە مزگەوتی بڕواداران لە «قەندوز»، شەھید و بریندار بوونی دەیان کەس لە نوێژخوێنانی بێ دەرەتانی ئەم مزگەوتە لە ئێوە خۆشەویستان سەرەخۆشی دەکەم و لە خوداوەندی مەزن بۆ بنەماڵە داخدارەکانیان داوای تاقەت و پشوودرێژی و بۆ بریندارانیش چاکبوونەوەی خێرا دەخوازم.
«ئایەتوڵڵا سیستانی» ھەروەھا داخ و مەخابنی لەوە دەربڕی کە وڵاتانی موسڵمان و کۆمەڵگای جیھانی گەلی بێ دەرەتنی عێراقیان بە تەنیا ھێشتووەتەوەو لە کردەوەدا ماوەی ئەوەیان داوە کۆمەڵێکی زیاتری بڕوادارانی بێ دەرەتانی ئەم وڵاتە بکەونە بەر شاڵاوی تاقمە توندئاژۆ دڕندەو بێ بەزەییەکان.
جێگای ئاماژەیە نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی لە مزگەوتی شێعەکانی ناوچەی «خان ئاباد» لە ویلایەتی «قەندوز»ی ئەفغانستان تیرۆریستێکی سەربە داعش بۆمباکەی تەکی لە نێو نوێژخوێناندا تەقاندەوە کە لە ئەنجام دا دەیان کەس کوژران و کۆمەڵێکیش بریندار بوون.
342/