AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
ھەینی

١٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١:٢٦:٥٥ د.ن
1001058

لە عێراق زلـلەیەکیان بەڕووی ئەمریکا داوە بەڵام ئەمە کۆتایی نییە

سەید عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران لە رێگەی مووشەکبارانی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق زلـلەیەکیان بەڕووی ئەمریکا داوە بەڵام ئەمە کۆتایی نییە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە هێشتا تۆڵەمان نەسەندووەتەوە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ـ ابنا ـ ئایەتوڵا خامنەیی گوتی کە وەڵامدانەوەی سەربازی بەتەنیا چارەسەر نییە بەڵکو دەبێت بوونی ئەمریکا لە تەواوی ناوچەکە کۆتایی پێبهێنرێت.
رایشیگەیاند کە داواکاریی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ قبووڵکراو نییە.

سەید عەلی خامنەیی: کردە سەربازییەکە بەس نییە، چونکە کێشەکە ئامادەیی هێزەکانی ئەمریکایە کە سەرچاوەی گەندەڵین لە ناوچەکە و دەبێت کۆتاییان پێبهێنرێت.

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد "ئەمریکییەکان هەوڵیاندەدا قاسم سولەیمانی وەک تیرۆرست بناسێنن، بەڵام ئەمە شتێکی نادادپەروەرانە و ستەمکارانە بوو، خەڵکی ئێران وەڵامێکی کەمەرشکێنیان دانەوە".

سەید عەلی خامنەیی راشیگەیاند، ناوچەکە ئامادەیی ئەمریکا قبووڵ ناکات و شەهید بوونی سولەیمانی بەمانای ئەوەیە کە هێشتا شۆڕش زیندووە.