-
ئێران چەند فڕۆکەی سووتەمەنیبەر و شەڕکەری ئەمریکایی کردە ئامانجی مووشەک
سوپای پاسداران لەناوبردنی چەندین فڕۆکەی سووتەمەنیبەر و فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی بە مووشەکی بالیستی و چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕاگەیاند.
-
سەکۆ و مووشەکەکانی جۆری هەیمارس لە کوەیت تێکشکا
ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە بەردەوامە سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سەکۆو مووشەکەکانی جۆری هیمارس لە کوەیت و شوێنی هێزە ئەمریکی و دژە شۆڕشەکان لەناوبراون.
-
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سپا کاتی کۆتایی هاتنی شەڕەکەی ڕاگەیاند
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سپای پاسداران وتی: تەقەکردنە کاریگەر و ئامانجدارەکانمان بەردەوام دەبێت تاوەکوو ئارامی دەگەڕێتەوە
-
ئەمریکییەکان لە کاتژمێر سفر نزیک دەبنەوە
فەرماندەیی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە بڵاوکردنەوەی جموجۆڵ و کەرەستەی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا نووسیویەتی: ئەمریکییەکان هەر چرکە زیاتر لە کاتژمێر سفر نزیک دەبنەوە.
-
زانیاری لەسەر هێرشەکەی ئەمشەوی سلێمانی
لهئهنجامی هێرشهكهی ئهمشهوی تاسڵوجهی سلێمانی كه كۆگایهكی چهكی كرده ئامانج، چوار كهس برینداربون و برینی یهكێكیان سهخته.
-
ئەرتەشی ئێران بنکەکانی ئەمریکا و چەندین پردی لە بەحرەین بوردۆمان کرد
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە قۆناغی پازدەهەمی ئۆپەراسیۆنی برووسکە، بنکە و ناوەندەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا و چەندین پردی پەیوەندی لە بەحرەین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وێرانکەر کردە ئامانج.
-
سپای پاسداران: ئەو وڵاتانەی میوانداریی هێزی سەربازی ئەمریکان دەکەینە ئامانج
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە بەیاننامەی ژمارە ٢٧ی خۆیدا ڕایگەیاند: شوێنی کۆبوونەوەی هێزە دەستدرێژکارەکان لە ناوەندی پشتیوانی هێزی زەوینی لە عەریفجان و ڕاداری بنکەی عەلی سالمی ئەمریکی لە کوێت تێکشکێنران.