بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە پەیامی حەسەنی ڕۆحانیدا هاتووە: لەساڵی داهاتوودا، ڕێبەرانی جیهان بەهەوڵی هاوبەش و بەدوور لە یەکلایەنخوازی و دەکارگرتنی ئەندێشەو کردەوەی داڕێژراو لەسەر بنەمای دادگەریی و ئازادەیی، ساڵێکی تژی لە هێمنی و میهرەبانی بۆ هەموو مرۆڤەکان بەدی بێنن و بەزاڵبوون بەسەر کەندو کۆسپ وکێشەکانی بەردەم مرۆڤ، ژیانێکی ئاوێتەی ئاشتەوایی وئاسایش و ئاسودەیی بۆ گەلەکانیان بکەن بەدیاری.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ساڵێکی تژی لە بەختەوەری و فراژۆیی بۆ خەڵکی جیهان بەئاوات خواست.
..........
340