بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا ئێواره‌ى دوینی شه‌ممه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پیرۆزبایى به‌ستنى کۆنگره‌ى هه‌شته‌مى له یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان و ته‌واوى سه‌رکرده و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانى کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ کاره‌کانى کۆنگره‌که‌یان خواست.
نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به کار و خه‌بات و ڕۆڵى یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان له ژیان و پرۆسه‌ى سیاسیى هه‌رێمى کوردستاندا کرد و پێزانینى خۆى بۆ خزمه‌ت و هه‌وڵه‌کانى یه‌کگرتووى ئیسلامى له‌پێناو ته‌بایى و کارى پێکه‌وه‌ییى لایه‌نه کوردستانییه‌کان ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه سه‌ڵاحه‌دین بههائەدینیش، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزبایى نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و ستایشى یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستانى بۆ بهسهرکردنهوهکەى سەرۆکی هەرێم و پشتگیرى و هاوکارییه‌کانى دووپات کرده‌وه.
..........
340