بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نۆھەمی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٨ ی کۆچیی ھەتاوی « ٣٠ی دیسامبەری ٢٠٠٩» وەبیر ھێنەرەوەی ڕێپێوانی جەماوەریی ئێران لە مەڕ خۆدوورخستنەوە لە داڕشتی کۆمەڵگاو وەڵامدەرەوەی لێبڕاوانەی کۆمەڵێک دەستوپێوەندی ئاژاوەگێڕ بوو کە بە بیانووی ساختەکاری لە دەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، ڕێگایەکی چەوت و لادەرانەیان گرتەبەر.
حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «کازم سدیقی» خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران بە دەربڕینی ئەمەی کە موستەکبیران لەو سەردەمەدا بۆ زەبر وەشاندن لە نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھیچ ھەوڵدانێک خۆیانیان نەبوارد، وتیشی: دروست کردنی بشێوی، تێکدان، ھێرش و سەرەڕۆیی لەو ھەنگاوانەی ئاژاوەگێران بوو کە جەماوەری ئێران بە بەرچاو ڕوونی، بەرپەرچیان دایەوەوپیلانی دوژمنانیان داکرکاندەوە.
حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «کازم سدیقی» ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دوژمن بەردەوام لە ھەوڵی دروست کردنی ئاژاوەدایە، وتیشی: دوژمنان بەدووی ھەرچەشنە دەرفەتێکدان بۆ ئەوەی گەلی ئێران لە پێشکەوتن و سەقام و سەربەخۆیی بگێڕنەوە.
خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران پێشی داگرت: جەماوەری ئێران وەک چل ساڵی ڕابردوو بە وریایی و بەرچاوڕوونیی خۆی پیلانی وەیشومەی دوژمنان دادەمرکێننەوە.
نوێژخوێنانی تارانیش بە ھەڵدانی دروشمگەلێک پیلانەکانی نەگریسی دوژمنانیان دژی گەلی ئێران ئیدانەکردو لە سەر بەردەوام کرانی خۆڕاگری و ڕاوەستان ھەتا تێکشکاندنی پیلانی دوژمنان پێیان داگرت.
.........
340