بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لەمیانەی گوتارەکانی ئەمڕۆی نوێژی هەینی شاری کەربەلا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ناڕەزایەتی مافی خەڵکە بەتوندیش ڕەخنەی گرت لە ڕوجاندنی ماڵ و دارایی خەڵک و داخستنی دامەزراوە پەروەردەیەکان.
نوێنەرەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی ڕیگەی دەرباز بوون لەو قەیرانەی ئێراقی بە بەرپاکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن زانی و هاوکات خوازیاری پەسەندی یاسایەکی دادپەروەرانە بوو لەپێناو وەڕی خستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
عەبدولمەهدی کەربەلایی هەروەها داوای لە دەوڵەتی ئێراقیش کرد تاکوو هەڵبژاردن بەدوور لە هێزی چەک و بەبێ دەسوەردانی دەرەکی بەڕێوە بەرێ.
خۆپیشاندانی جەماوەری لە ئیراق لە رۆژی یەکی ئۆکتۆبری ئەمساڵەوە لە ناڕەزایەتی بە دۆخی بژیوی خەک و لاوازی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و گەندەڵی بەربڵاو دەستی پێ کردو بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژی ٢٩ی مانگی نوامر.
هێڵی سعوودیاو ئیمارات و ڕژیمی زایونی و ئەمریکا بە کەڵک وەرگرتن لە دژبەران و دوژمنکارانی نیوخۆیی لەو وڵاتە خۆپیشاندانە جەماوەریەکەیان بە ئاقاری توندووتیژی سەرشەقام چەواشە کرد.
...........
340