١٦ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١١:٠٠
وشداری دان لە بارەی پەرەسەندنی ئیسلام ترسێن کردن لە بریتانیا

وتاردەرانی کۆنفرانسەکەی لەندەن لە بارەی پەرەسەندنی ئیسلام ترسێن کردن لە بریتانیا لەپاش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرکەوتنی پارتی پارێزکاران وشدارییان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وتاردەرانی کۆنفرانسی « ئیسلام ترسێن کردن و ھەرێمی کەخشی کۆمەڵگای مەدەنی» ڕۆژی شەممە لە  لەندەن کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا «برگزیت»و دەستەڵات گرتنی پارتی پارێزکاران بە سەرۆکایەتیی «بوریس جانسۆن» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەیان لەپاش ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٢ی دیسامبەر شی کردەوە و لە بارەی توندبوونەوەی دژایەتی لەگەڵ ئیسلام نیگەرانییان دەربڕی.

«ڕامۆن گرێسۆفگۆل» مامۆستای موتاڵای نەتەوەکان لە زانکۆی برکلیی کەڵیفۆڕنیا لە بارەی پەرەسەندنی ئیسلام ترسێن کردن و بە جیھانی بوونی ئەم دیاردەیە وتی: سەرباری ئەوەی کە ئیسلام ترسێن کردن شێوازێک بۆ بەرەوپێش بردنی ڕوانگەی نیۆفاشیستی لە ئەورووپا دێتە ئەژمار، کەچی ھەتا ئێستا لە سنووری ئەورووپاش ترازاوەو بووەتە دیاردەیەکی جیھانی.

بە وتەی ئەم مامۆستای زانکۆیە، برگزیت بە واتای بەستێن خۆش کردن بۆ ڕاستی توندئاژۆیە.

«ڕامۆن گرێسۆفگۆل» مامۆستای موتاڵای نەتەوەکان لە زانکۆی برکلیی کەڵیفۆڕنیا وتیشی: ئێستاکە گرفتەکە لەوەدایە کە تاقمەکانی ڕاستی توندئاژۆ ھیچ بەرتەسکییەک لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە ھەست پێ ناکەن.

«سوزان ویتستا» نووسەرو ڕۆژنامەنووسی ئاڵمانیش باسی ئیسلام ترسێن کردنی لە ئاڵمانیادا شی کردەوەو وتی: ڕاست لایەنە توندئاژۆکان لە ئاڵمانیا خۆیان وەک دژی ئیسلام دەناسێنن.

ئەم کۆنفرانسە لە ھەل و مەرجێکدا بەرپا کرا کە ھەوڵی دژایەتی کردنی ئیسلام لە لایەن تاقمە ڕاست لایەنە توندئاژۆکان لە بریتانیاو ئەورووپا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە بە تەواوی پەرەی سەندووە.

دەوڵەتەکانی ئەورووپیش لە بەرامبەر ئەم ھەنگاوانەدا بێ دەنگەی لێ دەکەن.

..........
340