١٥ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:٣٧
موسەوی: گەمارۆ دژە ئێرانیەکانی ئەمریکا نموونەی ئاشکرای تاوان لەدژ مرۆڤایەتییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رایگەیاند: گەمارۆکانی ئەمریکا لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران نمونەی ئاشکرای تاوان لەدژ مرۆڤایەتی و ترۆریزمی ئابورییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید"عەبباس موسەوی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕەت کردنەوەی ئیدیعای ئەمریکییەکان لەمەڕ لەگەمارۆدانەبوونی دەرمان و خۆراک بۆ ئێران، وتی: ئەگەر کۆمپانیایەک لەئێران، خۆراک و دەواو دەرمان ئامادە بکا، بەکردەوە بەرەوڕووی گرفتی گواستنەوەی بانکی دەبێتەوە.

موسەوی پێی داگرت: گەمارۆکانی ئەمریکا لەدژ ئێران، هەموو یاساوڕێساکانی مافی مرۆڤ و نێودەوڵەتیی پێشێل کردووە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بەئاماژە بە سەفەری "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ژاپۆن لەداهاتوویەکی نزیکدا، وتی: ژاپۆن لەڕووی نیازپاکییەوە چەند پێشنیارێکی خستووەتەڕوو بۆ کەمکردنی کێشەو ناکۆکییەکان کە هیوادارین لە سەردانی ڕۆحانی بۆ ئەو وڵاتە، تاران و تۆکیۆ بگەنە ئەنجامێکی پۆزێتیڤ.

موسەوی بەپێداگری لەسەر پەرەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ هەموو وڵاتان  بۆ وێنە وڵاتانی دراوسێ، وتی: ژمارێک وڵاتی دراوسێ بەهۆی گرفتە ناوخۆییەکانیان، پەیوەندیی باشیان لەگەڵ ئێراندا نییە بەڵام ژمارێک وڵات لەنێو سیاسەتی دەرەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا جێگەو شوێنێکی تایبەتی هەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بەئاماژە بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەم دواییە لە ئینگلیز هیوای خواست؛ حکومەتی نوێی ئینگلیز هاوڕێ لەگەڵ یەکێتی ئوروپا، فەڕانسە، ئاڵمان، ڕووسیاو چین پێبەند بمێنێ بە وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەنگاوی پراکتیکی هەڵبگرێ بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە.

..........
340