بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - میدیا عێراقییەکان رۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند، ئەو سێ تەقینەوە لەباکور، رۆژهەڵات و باشوری بەغدا ڕووی دا کە بەهۆیانەوە، سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی راگەیاندنی میدیا عێراقییەکان، ماتۆڕسکلیتێکی بۆمبڕێژکراو لەناوچەی "شەعب" لە باکور و ماتۆڕسکلیتێکی بۆمبڕێژکراوی دیکەش لە ناوچەی "شوهەدا بەیاع" لەباشوری بەغدا تەقیوەتەوە.
بەستەیەکی تەقینەوەییش لەنزیک بازاڕچەیەکی خۆجێی لە ناوچەی بەلدیات لە رۆژهەڵاتی بەغدا تەقیوەتەوە.
سەرباری شکست هێنانی گرووپی ترۆریستیی داعش لە عێراق ، هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە ترۆریستییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ئامادەن و بەشێوەی پرژ و بڵاو کردەی ترۆریستیی ئەنجام دەدەن.
گرووپی ترۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤، بە پاڵپشتیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانانی رۆژاوایی و عەرەبی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان بەهێرش بۆسەر عێراق، بەشگەلێکی بەرفراوانی ناوچە باکوری و رۆژاوایەکانی ئەو وڵاتەی داگیرکردو تاوانی زۆری ئەنجامدا. پاشان عێراق داوای یارمەتی لە ئێران کرد لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستاندا.
.........
340