بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزیرانی دەرەوەی گرووپی بیست لەو دانیشتنە دوو ڕۆژیەی "ناگۆیا"ی ژاپۆن سەبارەت بە دەور و رۆڵی ئەو وڵاتانە لە بەهێزکردنی تیجارەتی ئازاد و تێگەیشتن لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی پاوەجێ ووتوێژیان کرد.
"توشیمیتسۆ مۆتێگی" وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە کۆتایی ئەو دانیشتنەدا، وتی: وڵاتانی ئەندامی گرووپی بیست پێیان داگرت لەسەر گرینگیی ئەنجامگرتنی چاکسازیی لە ڕێکخراوی تیجارەی جیهانیدا بۆ بەروەوڕووبوونەوەی پرس و کێشەکانی هاوپێوەند بە تیجارەتی جیهانی.
ژاپۆن ئەمساڵی زایینی(٢٠١٩) میوانداری دانیشتنی گرووپی بیستە.
کۆبوونەوەکانی سەرانی وڵاتانی ئەندامی گرووپی بیست لەکۆتایی مانگی ژۆئەن لە "ئۆساکا" بەڕێوە چوو.
ئەرژەنتین، ئوسترالیا، برێزیل، بەریتانیا، کەنادا، چین، فەڕانسە، ئاڵمان، هیند، ئەندۆنزیا، ئیتالیا، ژاپۆن، مەکسیک، ڕووسیا، عەرەبستان، ئەفریقای باشور، کۆریای باشور، تورکیا، ئەمریکاو یەکێتی ئوروپا ئەندامانی گرووپی بیستن.
.........
340