٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٣٥
مردنی 71 هەزار نەخۆشی یەمەنی بە هۆی بەردەوامبوونی گەمارۆی یەمەن

وەزیری تەندروستیی یەمەن شەوی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا باسی مردنی لانیکەم 71 هەزار نەخۆشی یەمەنی کرد بە هۆی گەمارۆی ئەم وڵاتە لە لایەن هاوپەیمانیی سعودیەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزاڕەتی تەندروستی یەمەن لەم بەیاننامەیەدا وتیشی، لە دەسپێکی هێرشی هاوپەیمانیی سعودیەوە بۆسەر یەمەن تا ئێستا لانیکەم 43 هەزار نەخۆشی یەمەنی بە هۆی نەبوونی دەرەتانی سەفەری دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ چارەسەریی ، گیانی خۆیان لەدەستداوە  .

بەپێی راگەیاندنی وەزاڕەتی تەندرستیی یەمەن ، 28 هەزار نەخۆشی شێرپەنجەییش بە هۆی گەمارۆی یەمن و نەگەیشتتنی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکیی گیانی خۆیان لەدەسداوە .

.........
340