بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵی ئەلعەهد میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان ڕۆژی ڕابردوو شەمە لە دانیشتنی کاربەدەستانی دارایی و بانکی لوبنان و هەروەها ئەنجامی کردەوەی پێویست بۆ دابین کردنی پیداویستیەکانی خەڵک جەختی کرد .
عەون هەروەها وەبیریشی هێنایەوە کە دەبێ بۆ بەرگرتن لە بڵاو کردنەوەی دەنگوەکان و هەواڵی درۆ کە بەشی بانکی و بە تایبەت سەقامی دراڤی دەکاتە ئامانج بە خەڵکی ڕابگەینێت .
هەروەها ڕۆژی ڕابردوو دانیشتنێکی لە کوشکی بەیت ئەلواست شوێنی نیشتەجێ بوونی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی دەس لەکار کشاوەی لوبنان بە ئامادە بوونی عەلی حەسەن خەلیل وەزیری دارایی ئەو وڵاتە و حسین خەلیل جێگری سیاسی سکرتێری گشتی بزووتنەوەی حێزبۆڵڵای لوبنان و حەریری بەڕێوە چوو .
لوبنان لە 17 ئوکتوبرەوە شایەتی حۆپیشاندانی جەماوەریە . ئەگەرچی سەعد حەریری لە پۆستی سەرۆک وەزیرایەتی کشایەوە بەڵام خۆپیشاندانی جەماوەری هەروا درێژەی هەیە .
یەکێک لە گرینگترین هۆِەکانی خۆپیشاندان لە لوبنان قەیرانی ئابووری و گەندەڵی بەربڵاوی دەسەڵاتداری لەسەر ئەو وڵاتە بە تایبەت لە بواری پرسە داراییەکانە .
..........
340