بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نلوبراو وتیشی: لەپاش ساڵانێکی دوورودرێژ شەڕی ماڵوێرانکەر لە سای ڕەوتی ئاستانە جوڵانەوە بەرەو سەروەریی یاسا لە سووریا دەستی پێ کراوە. ڕێگایەکی دژوار لە بەردەم دایە، بەڵام بەدیلێکی دیکەی بۆ نییە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سێ شەممە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی ڕەوتی ئاستانە گەییشتە ژێنێڤ.
ناوبراو سەرەتای ئامادە بوونی لە ژێنێڤ لەگەڵ سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دیداری کردو لەپاشان لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ڕەوتی ئاستانە بەشداریی کرد.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە زەریف لە دانیشتنی چوار قۆڵیی ئێران و ڕووسیاو تورکیاو ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ژێنێڤ بە تەوەرەی پێکهاتنی یاسای بنەڕەتیی سووریا بەشداریی کردو لەپاش کۆتایی هاتنی ئەم دانیشتنە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرانی دایەوە.
یەکەم دانیشتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا ڕۆژی چوارشەممە بە بەشداریی تەواوی 150 ئەندامەکەی ئەم لێژنەیە داگری نوێنەرانی دەوڵەت، نەیاران و کۆمەڵگای مەدەنیی سووریا لە بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ژێنێڤ بەرپا کرا.
ئەم دانیشتنە بە ئەنجام گرتنی دیداری شاندەکانی بەشدارهەتا ڕۆژی هەینی دەی خەزەڵوەر بەردەوام دەبێت و کۆبوونەوەی لێژنە بچوکەکەی داگری 45 ئەندام هەمان ڕۆژ دەست پێ دەکات و هەتا ڕۆژی هەینی 17ی خەزەڵوەر دەخایەنێت.
........
340