٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ١١:٤٤
زەریف : ئەمریکا مەترسییەکی جیددیە بۆ چەندلایەنخوازیی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێستا چەندلایەنخوازیی لەلایەن ئەمریکاوە لەبەرمەترسی دایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە لەدەسپێکی گەیشتنە باکوو، لەدیمانە لەگەڵ پەیامنێراندا وێڕای ئاماژە بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەران وسەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوە بێلایەنەکان لە پایتەختی کۆماری ئازەربایجان وتی: پێویستە وڵاتان گرینگی بدەن بە بنەمای دیپلۆماسی و چەندلایەنخوازی .

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆبوونەوەی سەران و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوە بێلایەنەکان هەلێک دەڕەخسێنێ هەتا چەندین دیدار و دیمانە ئەنجام بگرێ لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوانە لەگەڵ بەرپرسانی جیاجیادا.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشەو(سێ شەممە) بۆ بەشداربوون لە کۆڕی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوە بێلایەنەکان گەیشتە باکوو.

باکوو پایتەختی کۆماری ئازەربایجان رۆژانی٢٥و٢٦ی ئۆکتۆبر میوانداری هەژدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکان و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوە بێلایەنەکان دەبێ و پێش ئەو کۆبوونەوانە، کۆڕی وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە ئەمڕۆ چوارشەممەو سبەی پێنج شەممە بەڕێوە دەچێ.

لە کۆڕی وەزیرانی دەرەوەدا، سەنەدی یەکجاریی و راگەیێندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکان پێداچوونەوەی بۆدەکرێ و هەروەها ژمارێک پرسی ناوچەو جیهان لەوان قەیران و کێشەکانی ئێستای ناوچە جیاجیاکانی جیهان تاوتووێ دەکرێت.

........
340