بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق لە شاری بەغدا چاوی کەوت بە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و شاندەکەی هاوڕێی .
دیوای سەرۆکایەتی عێراق لە بارەی ئەم دیدارە رایگەیاند دوایین گۆڕانکاریە ئاسایشیەکانی عێراق بابەتی وتووێژی دوو لایەن بووە و بەرهەم ساڵح لەسەرپێویستیی هاریکاریی نێوان وەزاڕەتی بەرگریی عێراق و وەزاڕەتی پێشمەرگەی هەرێم بە ئاڕاستەی نەهێشتنی تیرۆر لە عێراق جەختی کردەوە .
ناوبراو هاریکاریی نێوان ئەو دوو دەزگایەی بۆ بەرزبوونەوەی توانایی سەربازیی عێراق و رێگرتن لە گەڕانەوەی تیرۆر بە پێویست زانی .
.........
340