٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٣٤
دوای وتووێژە تەلەفۆنیەکەی تڕەمپ و ئەردۆغان ، کۆشکی سپی : تورکیا بەمزوانە هەڵمەتی خۆی لە باکووری سوریا دەست پێدەکا

کوشکی سپی دوای وتوێژی تەلەفونیی تڕەمپ و ئەردۆغان ، بانگەشەی کردلە هەڵمەتی سەربازیی ئانکارا لە باکووری سوریا داکۆکی ناکات و هێزەکانی لەم ناوچەیە دوور دەخاتەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کۆشکی سپی لە بەیاننامەکەی دا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی وتووێژی تەلەفۆنیی دۆناڵ تڕەمپ و رەجەب تەییب ئەردۆغان  ، رایگەیاند : تورکیا بەمزوانە هەڵمەتی خۆی لە باکووری سوریا دەست پێدەکات . هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا داکۆکی لەم هەڵمەتە ناکات و تیایدا بەشداری ناکات .

شیاوی باسە سەرۆکی تورکیا گەفو هەڕەشەی کردبوو بەم زوانە لە ئاسمان و زەویەوە هێرش دەکات سەر رۆژهەڵاتی فورات .

لە مانگی ئابی رابردوودا ، ئەمریکا و تورکیا لەسەر کردنەوەی ناوچەی ئارام بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر لە خاکی سوریادا رێککەوتن ناوچەیەک کە هێزەکانی یەپەگەی تێدا نەبێ .

تورکیا و ئەمریکا هیچ کامیان بۆ ئامادە بوون لە باکووری سوریا مۆڵەتیان لە حکومەتی سوریا وەرنەگرتووە و دمشق ئەو هەنگاوەی تورکیا بە دسدرێژی ئاشکرا و پێشێلکردنی خاک و سەروەریی نیشتمانیی سوریا و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی دەزانێ .

.........
340